مستخدم:أبو الغزالي
شێخ عباس فازڵ حەسەنی[عدل]
كورته‌یه‌ك له‌ژیانی رابه‌ری نه‌قشه‌به‌ندیه‌كانی عیراق ناوى (سه‌ید عه‌بباس سه‌ید فاچل سه‌ید علی حه‌سه‌نی نه‌قشه‌به‌ندیه) له‌ساڵی (1371ه / 1951 ز) له‌گه‌ڕه‌كی قه‌لعه‌ى سه‌ر به‌شارى سامه‌ڕای عێڕاق له‌دایك بووه ، نه‌سه‌بی به‌ڕێزیان ده‌چێته‌وه سه‌ر حه‌زره‌تی حه‌سه‌نی كوڕى حه‌زره‌تی عه‌لی (علیهما السلام والرضوان) .
سه‌ره‌تاى خوێندنی له‌قوتابخانه‌ى (قه‌لعه‌ى سه‌ره‌تایی) له‌شاری سامه‌ڕا له‌ساڵی (1959) ده‌ست پێ كردوه ، دواتر خوێندنی ناوه‌ندی له‌قوتابخانه‌ى (موعته‌صه‌م ) و ئینجا قوتابخانه‌ى زانسته ئاینیه‌كان هه‌ر له‌و شاره ته‌واو ده‌كات ، وه‌به‌خزمه‌ت زاناى به‌رز (سه‌ید أحمد ڕاوى) گه‌یشتوه ، له‌لای ئه‌م زانایانه‌ش خوێندوویه‌تی (شێخ ئه‌یوب خه‌تیب و شێخ موخلص ڕاوى وشێخ مه‌هدی سه‌ید مه‌حمود كاظم وشێخ حوسێن محمد عه‌ره‌ب وشێخ ماجد سید أحمد عبد ربه) ( ، ئینجا بۆ خویندن چۆته كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان له‌شارى به‌غداد، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسی له‌به‌شی (ئوصول ا‌لدین "عه‌قیده‌و فه‌لسه‌فه) وه‌رگرتوه ، له‌و كاته‌دا ئه‌م زانایانه وانه‌یان وتوه‌ته‌وه له‌و كولێژه‌دا (دكتۆر به‌ڕه‌كه ئه‌زهه‌ری و دكتۆر شافعی ئه‌زهه‌ری و شێخ محمد نه‌مر خه‌تیب لوبنانی فه‌ڵه‌ستینى) ( ، دواتر به‌هۆى بینینی خه‌وێكه‌وه خۆشه‌ویست و سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی محمد(صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا فه‌رمانی پێ ده‌كات كه‌بچێته خزمه‌ت حه‌زره‌تی شێخ مصطفى نه‌قشه‌به‌ندی كه‌ئه‌و كاته ئه‌م زاته موباره‌كه یه‌كێك بوو له‌زانا هه‌ره‌به‌رزه‌كانى جیهان ، وه‌یه‌كێك بوو له‌موڕشده ڕاسته‌كانى ڕێبازیی نه‌قشه‌به‌ندی ، جاكاتێك دێت بۆ شارى هه‌ولێر ده‌چێته خزمه‌تی ، شێخ عباس پێ ی ده‌فه‌رموێ : (السَّلام علیك یاواڕپَ رَسُولِ الله) واته: سه‌لامی خوات لێ بێت ئه‌ى میراتگری پێغه‌مبه‌ر – صلى الله علیه وسلم – جه‌نابی شێخ مصطفاش له‌وه‌ڵامی دا ده‌فه‌رموێت: (وعلیكم السلام یامَبعُوث رسول الله) واته: سه‌لامی خوا له‌سه‌ر تۆش بێت ئه‌ى نێردراوى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌مه یه‌كه‌م جاربوه یه‌كتر ببینن ، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوه له‌كه‌ڕاماته‌كانى حه‌زره‌تی شێخ مصطفى ، ئینجا له‌خزمه‌تی زۆر ده‌مێنێته‌وه‌و له نێوان ساڵه‌كانی 1978_1980 ده‌بێته موریدی ئه‌و ئجازه‌ى زانسته شه‌رعیه‌كانی عه‌قلی و نه‌قلی و درایه‌ته‌ن و ڕوایه‌ته‌ن و پله‌ى إرشادی ڕووحی و ته‌وه‌ججوهی ڕووحی وكردنه‌وه‌ى خیرقه‌ى په‌روه‌رده‌كردنی موریدی پێ ده‌دات ، ئنجا دواى وه‌فاتی شێخ مصطفى هاوه‌ڵایه‌تی زاناى به‌ناوبانگی عێڕاقی حه‌زره‌تی شێخ عبدالله كوڕى شێخ مصطفى ى كردوه ، تاله‌كۆتاییدا له‌ساڵی 1991 ئجازه‌ى خیلافه‌تی تاممه و كردنه‌وه‌ى خیرقه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی موریدانی پێ ده‌دات ، ئنجا بۆ كامڵ كردنى زانست و مه‌عریفه‌ت هاوه‌ڵایه‌تی شێخ موشه‌ڕڕه‌ف ئۆزجان به‌روارى كردوه ، كه‌یه‌كێك بوه له‌موڕشده ڕاسته‌كانى كوردستانى توركیا ، وه یه‌كێك بوه له‌وانه‌ى كه‌جه‌نابی شێخ مصطفى ئیجازه‌ى إرشادی پێ داوه جاله‌كۆتاییدا إجازه‌ى جێنیشینی گشتی (نیابة عامه) و كردنه‌وه‌ى خیرقه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی موریدانی پێ ده‌دات له‌ساڵی 2006 .
ئیجازه پێدراوه و ئیجازه‌ش ئه‌دات له‌زانسته‌كانى قورئان و سوننه‌ت ، به‌ڕێزیان ئه‌ستێره‌یه‌كی پڕشنگداره به‌وێنه‌ى ئه‌ستێره‌كانى ئاسمان ، وه‌نمونه‌یه‌كی جوانی له‌زانستی مه‌عریفه‌ت و خواناسی له‌خۆدا به‌رجه‌سته كردوه ، كۆمه‌ڵێك دانراو و په‌یامی نوسیوه له‌ژێرناوی (رسائل الحق والنور) ئێمه‌ش له‌كوردیدا به‌ناو نیشانی (په‌یامه‌كانی نووری حه‌ق)به‌رهه‌مه‌كانی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ، وه‌تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامه له‌نوسینی په‌یامه‌كان له بابه‌ته‌كانى بانگه‌واز و چاكسازى دڵ و خزمه‌ت كردنی ئوممه‌تى ئیسلام ، ئه‌توانین هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه‌ى كه‌نوسیویه‌تی له‌دوو خاڵدا كورتیان بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م پاككردنه‌وه‌و پته‌و كردنی بیروباوه‌ڕ له‌و هه‌وره ڕه‌شانه‌ی كه‌به‌ری خۆری نوری مه‌عریفه‌تی گرتوه ، وه پاككردنه‌وه‌ى دڵ و گیانه‌كان به‌نوور زانستی شه‌ریعه‌ت و نووری ویلایه‌ت ، ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ڕێزیان خزمه‌ت كردنی ئوممه‌تى ئیسلامه به‌نوسین و به‌كردار تا بۆ گشت موسڵمانێك ئه‌مه‌ی بۆ ده‌ست ده‌كه‌وێت (به‌دڵ له‌گه‌ڵ خوا بێت ، وه به‌لاشه‌ش له‌گه‌ڵ ئوممه‌تی ئیسلام بێت) ، وه‌هه‌ر له‌ساڵی (1978) تاوه‌كوو ئێستا له زۆر ناوچه‌ى عێڕاق كارى پێش نوێژى و وتاربێژی كردوه ئێستاكه‌ش له‌مزگه‌وتی (الرباط) له‌شارى سامه‌را پێش نوێژ‌و وتارخوێنه ، یه‌كێك له‌وته به‌نرخه‌كانى ئه‌وه‌یه ( بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌خاوه‌نی زانست و كردار‌و حاڵن) دوو شت هه‌یه بیزانن "ئیش و پله‌تان" ئه‌مه‌یه ، پله‌كه‌ی به‌ندایه‌تیه به‌رامبه‌ر به‌خواى گه‌وره ،وه‌ئیشه‌كه‌شی خزمه‌ت كردنی ئوممه‌تی ئیسلامى ڕه‌حم پێككراوه" .
هەندێ شت هەیە دەربارەی مەولانا شێخ عباس فازڵ حەسەنی ئەبێ بیزانن.
۱ـ ئیجازەی شەڕعی زانایەتی هەیە لە زانستە عەقڵەکان و نەقڵیەکان، وە ئیجازەی شێخاتیشی پێدراوە لەلایەن شێخ مصطفی وە لەگەڵ کوڕی شێخ مصطفی نەقشبەندی، وە شێخ موشەڕڕەف ئۆزجان بەرواری کوردیش ئیجازەی شێخاتی پێداوە. ۲ـ نەوەی پێغەمبەری خوایە ـ صلی اللە علیە وسلم، بە بەڵگەوە پشت بە پشت. ۳ـ هیچ قسەیەک ناکات ئیللا بە دەلیلی قوڕئان سوننەت نەبێ. ٤ـ خوای فەزڵی لەگەڵ کردووە چ لە بواری شەرع وە چ لە بواری فەلسەفە وە چ لە بواری تەصەوف و مەعریفەتی ئیلاهی پشکێکی باشی قووڵی پێداوە. ٥ـ خۆی و خانەوادەکەی لەساڵی حەفتاکانەوە نان ئەدەنە هەژارو لێقەوماوان و میوانان، لەسەر نەفەقەی خۆی، چونکە لە باوکیانەوە زەوی و زارێکی باشی بۆ بەجێ هێشتن و خۆشیان بە بازرگانی کەرەستەی بیناسازیەوە خەریکن بەڵام خۆی سەرپەرشتی ناکات بەڵکوو کەسی تری داناوە لە شوێنی خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی، ئەو دەستکەوتەی کە دەستی ئەکەوێ گشتی لەخزمەتی ئیسلام و کتێب چاپ کردن و ناندانی میوانان و هەژاران خەرج دەکات، کوڕەکانی براکانی شێخ خۆیان نان دائەنێن بۆ میوانەکان لەکاتێکدا خۆیان ئیمام و ئەندازیارو چەندین پۆستی تریان هەیە. ٦ـ نوسەری پەیامەکانی حەق و نوورە، تاوەکوو ئێستاکە سێزدە کتێبی نوسیوە. ۷ـ چەند جارێک هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لە ڕێی قەنناس و هاتنی پیاوی دەمامکدار بۆ نێو ماڵەکەی. ٨ـ لەگەڵ داگیر کردنی عێڕاق ئەمریکیەکان جەنابی شێخیان گرت، کەچی سوپاس بۆ خوا ئەفسەری پلە باڵای ئەمریکیەکان و چەندین ئەفسەری تری لەگەڵ موسڵمان بوون. ۹ـ زیاتر لە ژووری کتێبخانەکەی و ژووری میوانانە، زۆر بەکەمی دەردەچێت مەگەر بۆ پێویستیەک، چونکە خەریکی کتێب دانان و پەرستش و پێشوازی کردنە لە میوانان. ۱۰ـ هەرگیز تێکەڵ بە سیاسەت نەبووەو لەگەڵ پیاوە سیاسەتمەدارەکانیش دانەنیشتووە، بۆ نموونە کاتی خۆی عیززەت دووری زۆر حەزی دەکرد لەگەڵ جەنابی شێخ دابنیشێ کەچی ڕەفزی کردەوە، عیززەت دووری گوتی تەنیا پێنچ دەقیقە دەمەوێ لەگەڵی دانیشم، کەچی هەر ڕەفزی کردەوە، دواتر بە جەنابی شێخیان گوت بۆچی لەگەڵی دانەنیشتی؟ فەرمووی: چۆن لەگەڵ ئەهلی دونیا دادەنیشم. ۱۱ـ ساڵی پار ڕۆژێ خواردنی پەنجا سەرخێزانی ئاوارەی دەدا لەسەر نەفەقەی خۆی کە لەناو ماڵی خۆیشی چێشتەکان حازر ئەکران، وە مۆلیدەکی کارەبایی بۆ گەڕەکی خۆی داناوە لەسەر نەفەقەی خۆی کە کارەبای پەنجا ماڵ بەخۆڕایی دەدات، وە مۆلیدەکەی مزگەوتەکەی خۆیشی کارەبای دەماڵی تری لەسەرە. ۱۲ـ زۆرترین موریدی لە وڵاتی کامیڕۆنە، وە لە هەموو وڵاتەکانیش موریدی هەیە. ۱۳ـ هەزارەها کەڕاماتی لێ بینراوە، گەورەترین کەڕامەتیش ئیستیقامەکەیەتی کە لەسەر قوڕئان و سوننەت ماوە. ۱٤ـ جەنابی شێخ ڕقی لە هیچ کەسێک نابێتەوەو سکی بەهەموو خەڵک دەسووتێ بەتێکڕای مەزاهیبە فیکریەکانەوە. ۱٥ـ چۆنیەتی زیکر کردن لە مەنهەجی شێخ بە نهێنیە واتە بە دەنگ نیەو هەستانەوەو هەڵپەڕینی تێدا نیە، وە لە کاتی زیکردنیشیان دەفەیان نیە، واتە هەر دەفەو مۆسیقا لە مەنهەجی ئەو نیە، جگە لە کاتی حەفلەی زەواج نەبێ کە دەفە لێدانی پێ دروستە. ۱٦ـ جەنابی شێخ موریدەکانی لەسەر تەوحیدو عیرفانی خوایی پەروەردە دەکات و فێری مەدەد یا فڵان و داواکردن لە گۆڕیان ناکات، وە تەکفیری موسڵمانان ناکات و پشتگیری سەرکردە زاڵمەکانیش ناکات. ۱۷ـ موریدەکانی خاوەن ڕۆشنبیریەکی زۆر بەرزو دەم بەزیکرو زاهیدو دڵ پاک و خاوەن بیرۆکەی شارستانیەتن.
ئەوانەی گوتران گشتی ڕاستیەو ڕێکلام نیە بۆ شێخمان، بەڵام لەبەر ئەوەی تەڕیقەت و شێخ و مەشایخ پیسکراوە ویستم پاکی تەڕیقەت و شێخاتی و خزمەتە گەورەکەی جەنابی شێخمان بۆ میللەتی کورد تۆزێک ڕوون بکەمەوە تاوەکوو ببێتە بەرچاو ڕوونی.
تێبینی: جەنابی شێخ عباس لەتەسەوف ڕێگای شێخ جونەیدو شێخ مەعڕوفی کەڕخی گرتووە، کە لە مەزهەبی ئەو دوانەش دەف لێدان و هەڵپەڕین نیە لە زیکر کردندا، وە هەموو زاناکانی ئوممەتی ئیسلامیش بە شێخ ئیبن و تەیمیەوە بگرە بەتێککڕایی کۆک و هاوڕان لەسەر چاکی و پاکی دینداری و ڕێی شێخ جونەیدو شێخ مەعڕوف.
- ^ پێگەی تەوحیدو مەعریفەت